٩ ئایار ٢٠٢١ - ٢١:١٨
دوایین ئاماری کۆرۆنا لەئێران ، گیانلەدەستدانی 386 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 14141 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 386 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 74 هەزار و 910 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 654 هەزار و 811 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 109 هەزار و 702 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/