به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کارە تیرۆریسیتەکەی ئەمڕۆ شەممە لە رۆژاوای پێتەختی کابولی پێتەختی ئەفغانستانی کە تێیدا ناوەندێکی فێرکاری کرایە ئامانج ، شەرمەزار کرد .
خەتیبزادە بە دەربڕینی بێزاریی لەم ھەنگاوە تیرۆریسیتە کە سێرەی لە کەسانی ئاسایی بە تایبەت قوتابیان و خوێندکاران گرت ، سەرەخۆشیی لە بەجێماوانی قوربانیانی ئەم رووداوە کرد و بۆ برینداران ئاواتی تەندروستی خواست .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، تەقینەوەی تیرۆریستیی ئەمڕۆ شەممە لە بەرامبەر فێرگەی سەیدوشوھەدای رۆژاوای کابول بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس .
342/