٢٩ نیسان ٢٠٢١ - ١٤:٤٢
ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ناڕواتە دەرەوە

ئێلیزا مارکوس دەڵێت: ئەرتەشی تورکیا لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە داگیری کردووە، ناڕواتە دەرەوە.

342/ئەرتەشی تورکیا لە نوێترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی کوردستان کە بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە بەڕێوەی بردووە، لە چەند شوێنیتربنکەی سەربازی دامەزراندووە.

ئێلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری کێشەی کوردەکان و نووسەری کتێبی خوێن و باوەڕ سەبارەت بە پەکەکە، هۆشداری دا کە ئەرتەشی تورکیا لەو ناوچە نوێیانەی هەرێمی کوردستان کە بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە داگیری کردووە، ناڕواتە دەرەوە.

ئەو کردەوەی ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی وەکوو داگیرکردنی ناوچە لێک دایەوە.

مارکوس سەبارەت بە هۆکاری مانەوەی درێژخایەن لە ناوچە تازە داگیرکراوەکان لە لاپەڕەی خۆیدا نووسی: تورکیا دەترسێ پەکەکە دیسانەوە لەم ناوچانەدا سەقامگیر بێت بۆیە ئەم ناوچە بە جێ ناهێڵێت.

ئەو هەروەها سەبارەت بە پێکدادانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی کوردستان وتوویە: دۆخەکە نیشاندەری ئەوەیە ئەرتەشی تورکیا نەیتوانیوە ئەم ناوچانە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکات.

342/