٢٤ نیسان ٢٠٢١ - ١٢:٥٤
وەزیری دەرەوەی ئێران سبەینێ سەردانی عێراق دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سبەینێ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە سەردانی عێراق و قەتەر دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند که سبەینێ یەکشەمە زەریف بە سەرۆکایەتی وەفدێک سەردانی قەتەر و عێراق دەکات.

ئەم سەفەرە بە مەبەستی پەرەدان بە هاوکاریی و گفتوگۆی ناوچەیی و سەروو ناوچەیی دەبێت.

بڕیارە زەریف لەم سەفەرەدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە بکەوێت.