به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد نەوزەری» پارێزگاری ئیلام وتی: بنکەی گواستنەوەی سنووری «میھران» بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی تەشەنای کۆرۆنا لە ڕۆژی سێ شەممەوە بۆ ماوەی دو حەوتە داخرا.
نەوزەری وتیشی: بازاڕە سەرسنوورییەکەی «میھران» بە ڕەچاوکردنی تۆکمەوتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان لە لایەن بازرگانان و سەوداکارانەوە کراوە دەبێت.
«میھران» لە ڕیزی یەکەم سنوورگەلێکە کە لەپاش تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییەکانی ڕاگیردرا.
شاری سەرسنووریی «میھران» لە باشووری ڕۆژئاوای ئیلام بە ھەبوونی سنووری نێوەنەتەوەیی،گرینگترین و سەرەکیترین ڕێگای ھاتوچۆی ترۆمبیلی خۆکەسی، گەڵابە و لۆریی ھەڵگری کەل و پەلی ناردەو ترۆمبیلەکانی ھەڵگری زیارەتکارانی پیرۆزگەکانی عێراقە.
342/