به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مستەفا کازمی سەروک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێک دا بە ئاماژە بە پێکهاتنی کومیتەی لەشکەریی تەکنیکیی بە مەبەستی دیاریکردنی میکانیزمی کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لەم وڵاتە گوتی : توانیمان لە رێگەی راوێژکاری و هەنگاوی یاسایی کاتێکی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دەستنیشان بکەین .
گوتیشی : ئەم مەسەلە بە دوای ئامادەیی زیاتری هێزە عێراقیەکان بە مەبەستی وەئەستۆگرتنی ئەرکە ئاسایشیەکان لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی داعش ئەنجام بووە .
کازمی لە درێژەدا بە ئاماژە بەو کێشە و گرفتانەی ئێستاش خۆدەنوێنن گوتی : ئەم گرفتانەش بەرەبەرە لەبەین دەچن تا بتوانین ئامادەیی باشترمان هەبێت بۆ وەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیەکان .
342/