به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 398 کەس بە هۆی پەتای کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 67 هەزار و 130 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 261 هەزار و 435 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 797 هەزار و 319 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
342/