١٢ نیسان ٢٠٢١ - ١١:٤٧
درێژەی پێشڕەوی هێزە یەمەنیەکان لە بەرەی مەئریب

سەرچاوە سەربازیەکان باسیان کرد لە تێکهەڵچوون لە نێوان ئەندامانی حکومەتی دەس لە کار کشاوە و هێزەکانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە نزیکی شاری ستراتژیکی مەئریب و کوژرانی 74 کەس .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوە سەربازیەکان ڕایانگەیاند  تێکهەڵچوون لە نێوان ئەندامانی حکومەتی دەس لە کارکشاوەی مەنسوور هادی  سەربە عەرەبستانی سەعوودی وهێزەکانی دەوڵەتی  ڕزگاری نیشتمانی  یەمەن لە  سێ  میحوەر بەردەوامە و هێزە یەمەنیەکان لە دوو ناوچەی  ئەلکەسارە و ئەلمەشەج  لە باکووری  ڕۆژئاوای  شاری مەئریب  پێشڕەویان بووە .

ئەو سەرچاوانە وتیشیان  پێشکەوتنی هێزە یەمەنیەکان لە حاڵێکدا بە دی هاتووە  کە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بە پەلامارەکانی خۆیان پشتیوانیان کردووە لە هێزەکانی  حکومەتی دەست لەکارکشاوە .

بە پێی ئەو ڕاپوڕتە بە  دوای  ئەو تێکهەڵچوونانە 74 کەس لە  دوو لایەن  کوژراون .

قۆناغی نوێی ئوپڕاسیونی ڕزگار کردنی  پارێزگای ستراتژی و خاوەن نەوتی مەئریب زیاتر لە دوو مانگە کە دەس پێکراوە و هێزە یەمەنیەکان خۆیان گەیاندووەتە  شاری مەئریب .

342/