به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی بەرەڤانیی نیشتیمانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا وتیشی: ئەم ھێرشە ئاسمانییە دوای ناس کرانی مۆڵگەی چەکدارانی «پەکەکە» لە ناوچەی «مەتینا»ی باکووری عێراق ئەنجامی گرت و دیارە ئۆپراسیۆنی دژی ئەم تاقمەش ھەر لەم ناوچەیەدا بەردەوام دەبێت.
ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، لە ئۆپراسیۆنی «ئەرەن ١٠»یش کە لەشکریانی تورکیا لە پارێزگای سەرناخ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە دژی «پەکەکە» ڕایدەپەڕێنن،چوار ئەندامی دیکەی ئەم تاقمە کوژراون.
ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ئەم پێکدادانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچەی «بەستلەر» لە پارێزگای شەرناخ ڕووی داوەو لەشکریانی تورکیا دوای ئەم تێکھەڵچوونە چەندین چەک و بڕێکی زۆر تەقەمەنیی چەکدارانی «پەکەکە»شیان دۆزیوەتەوە.
342/