به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی دووھەمین کۆنگرەی نیشتیمانیی ڕێزنان لە یادی شەھیدانی پارێزگای یەزد، بە دەربڕینی ئەمەی کە شەھیدان بوونەتە ھۆی پتەوبوونەوەی بنج و بناوانی شۆڕش و ڕێگرتن لە زاڵ بوونی دوژمنان بە سەر ئێرانی ئیسلامی دا، وتیشی: وەک دەبینین ئێرانی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئایەتوڵڵا خامەنەیی گەییشتووەتە ئەوپەڕی پێشکەوتن و درەوشانەوەو سەربەخۆیی تۆکمەوتەواوو لە ئێستادا سەرزەوینی ئازایەتی و سەربەستیە و بۆ دوژمنان و دەست درێژکارانیش کوشتارگەو قەتیس مانە.
سەرلەشکر سەلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە شەھادەت ڕاستیەکی ڕوون و ڕەوانە کە بە ڕووبارە زەمەن دا تێ دەپەڕێ و کاتوورو پێناس چێ دەکات، وتیشی: بە پێی فەرمایشتی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی شەھیدان ھێمای ھێزودەستەڵات و ئەمڕۆ بە فەزڵی ئیلاھی گەلی ئێران لە بەر ھەبوونی کلتووری لەخۆبردوویی و شەھادەت سەربەرزو خاوەن قوربە.
342/