به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: باڵیۆزی ڕووسیا پێخۆش بوو بێته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان بکات ، وولاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ڕووسیا پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابوری هه‌یه له سیسته‌مه سیاسیه‌کاندا، پێیان باش بوو ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه بیبینن ، و هیواده‌خوازین پڕۆژه‌یان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت .
ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ناوی گه‌لی ڕووسیاوه هاوخه‌می خۆم به که‌س و کاری قوربانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نم ، ئێمه ده‌خوازین جارێکی دیکه ئه‌م تراژیدیایه له هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بێته‌وه و ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌شین له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه.
342/