١٥ ئازار ٢٠٢١ - ١٤:٤٥
ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان ئێران و عێراقی خستەڕوو

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقی بۆ قۆناغەکانی تاووتوێ کردن و پەسەندکران داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی گەیشتن بە رێککەوتنی بەرایی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە بارەی ھەڵوەشانی ڤیزای ئاسایی نێوان دوو وڵات ، ئەو پێشنیارەی بۆ قۆناغەکانی لێکدانەوە و پەسەندکران ، داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران .

ئەم پێشنیارە لە لیژنەی سیاسی و بەرگریی ئەنجوومەنی وەزیران خەریکە لێکدانەوەی بۆ دەکرێ و بڕیاری لەسەر ئەدرێ . 

342/