به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای سوپاسبێژیی دەوڵەتی چین لەبەر ناردنی ڤەکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ده‌بێت ڤاکسین بۆ زیاتر له شەش ملیۆن هاوڵاتیی هەرێم دابین بکه‌ین، بۆیە ئێستا کار له سه‌ر ئەنجامدانی بەرنامەیەکی کوتانی گشتگیر بۆ دانیشتوانی هەرێم دەکەین، که تیمی ته‌ندروستی و کارمەندانی هێڵی پێشه‌وه‌ی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا و کارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و که‌سانی به‌ته‌مه‌ن لەخۆدەگرێت.
«مەسرور بارزانی» وتیشی: پاش په‌سه‌ندکردنی پلانی دابه‌شکردن، ڤاکسینه‌کان بۆ سهنتهرە دیاریکراوەکان له هەموو پارێزگاکان، ڕەوانە ده‌کرێت تاکو بدرێ به‌و گروپانەی له هێڵی پێشەوەن و مەترسییان لەسەرە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵ، کار ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاکسین و دڵنیابوون لە دابینکرانی بەشی هەرێم لەو بڕە ڤاکسینەی بە حکومەتی فیدراڵ دەدرێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،من بە بڕشتانە بەدواداچوون ده‌که‌م بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەر کوردستانییەک بە زوترین کات ڤاکسینی پێ بگات و هیوادارین دوای ئەم قۆناغە بگەڕێینەوە سەر ژیان و گوزەرانی ئاسایی و دۆخی ئابوریش گەشە بکاتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد: من دڵنیام ده‌توانین باردۆخه‌که ئاسایی بکەینەوە، بەڵام بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت بە تەنیا ئەمە بکات، بۆیە دەبێت هاوڵاتییان بەگشتی، هاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵی خۆیان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا بگێڕن کە دیارە ئه‌مه‌ش لە ڕێگەی پابەندبون بە ڕێنماییه‌کانی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی مسۆگەر دەبێت.
342/