به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەرکانی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت داوای کرد بە زووترین کات هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستن و ساماندانی کۆڵبەری و سووتەمەنی بەری بخەنە گەڕ.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە بازرگانی سنووری بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی ژیانی سنوورنشینەکان و هاوکات یارمەتی دانی بواری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کاڵا لە گەڵ دراوسێیەکان دانراوە وتی: دیاردەگەلی وەکوو کۆڵبەری و سووتەمەنیبەری , خەساری کۆمەڵایەتی جدی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە .
جەختیشی کرد ئەو کارانە لە ئاست خەڵکی ئێراندا نییە و دەبێ هەموان هەوڵ بدەن کە ئهم دۆخە نالەبارە بەزووترین کات باشتر بکەن.
سەرۆک کۆمار جەختی کردە سەر ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام و باشتر کردنی بژیوی ژیانی سنوورنشینەکان و وتی دەبێ بە پەلە کاری باش و بەرهەمهێنەرانە جێگای ڕەوتی کۆڵبەری بگرێتەوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە دەبێ بەشێک لە داهاتی دەوڵەت لە داهاتی ئەو کەلوپەلانەی لە سنوورە فەرمییەکانەوە دەهێنرێتە ناو وڵات بدرێتە سنوور نشینەکان تاکوو کێشەکانیان چارەسەر بێت.