١٥ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٥٢
مەسعود بارزانی لە ناوچەی سەوزی بەغدا زەوی و خانووی هەیە

کازم سەیادی ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق هێشتا زەوی و خانوو و موڵکی لە ناوچەی سەوزی بەغدا هەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کازم سەیادی پەرلەمانتاری عێراقی لە تویتێکدا نووسی: بە گوێرەی هەندێ زانیاری مەسعود بارزانی هێشتا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق موڵکی هەیە .

ئەوەشی نووسیوە کە بارزانی تا ئێستا مووچەی خانەنشینی لە دەوڵەتی عێراق وەردەگرێت بە ناوی ئەندامی خانەنشین کراوی ئەنجومەنی حکوومەتیەوە.

342/