١٥ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٤٣
وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا بە پەلاماری موشەکیی رژێمی زایۆنی

سەرچاوە فەرمیەکانی سوریا باسی وڵامی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە دەکەن بە پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر گردوپەڕی دمشق .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ، سانا ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم  هەواڵە گوتیشی : دوژمنی زایۆنی کاژێر 01:18 ی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە لە لای جۆلانی داگیرکراو دەستی دایە تێگرتنی موشەک لە چەند ئامانجێک لە دەوربەری دمشق .

 بە پێی ئەم راپۆرە ، بەرگریی ئاسمانیی سوریا زۆربەی موشەکەکانی لە داوخست و تێکی شکاندن .

 هێشتا ودرەکاری زیاتر لەم رووداوە بڵاونەبووەتەوە .

 رژێمی زایۆنی هەمیشە بۆ داکۆکیی و پشتیوانیی لە تیرۆریستان ، بنکە و بارەگاکان و ژێرخانەکانی سوریا دەپێکێ .

342/