به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نانسی پلۆسی لە کۆنگرەی ئەمریکادا رایگەیاند : ئەوەی کە ئەمڕۆ لە سێنادا بینیمان ، تاقمێکی ترسەنۆک لە کۆماریەکان بوون کە بە رواڵەت بژارەیەکی دیکەیان نەبوو و لە بەرگری کردن لە کاری خۆیان دەترسن .
سەرەنجام لە دادگای لێپێچینەوەی ترامپ لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا 57 کەس لە سێناتۆرەکان کە وەک لیژنەی مونسیفە سوێندیان خواردبوو ، لە گەڵ تاوانبار زانینی ترامپ رازی بوون و 43 سێناتۆریش بۆچوونیان بە پێچەوانە بوو .
بۆ مەحکوم کرانی ترامپ لانیکەم 67 کەس لە سناتۆرەکان دەبوایە دەنگ بدەن بە تاوانباروونی ئەو .
لە نێو کەسانێک دا کە دەنگیان دا بە تاوانباربوونی ترامپ ، 7 سێناتۆر کۆماریخواز بوون .
لێپێچینەوەی ترامپ بە ھۆی ھاندانی لاگرەکانی بوو بۆ پەلامار بۆسەر بینای کۆنگرەی ئەمریکا لە شەشی ژانیڤەری دا .
342/