١٤ شوبات ٢٠٢١ - ٠٧:٤٩
کاردانەوەی نوجەبا بە پەلامارەکانی تورکیا: حکومەت بێدەنگ بێت ، ھەنگاو دەنێین

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق رایگەیاند ، بێتوو حکومەت لە بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکووری وڵات ھەڵوێستی نەبێت ، خۆڕاگریی خۆی ھەنگاوی پێویست ھەڵدەگرێت .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بزووتنەوەی  نوجەبای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رەخنەی گرت لە بێدەربەستیی حکومەتی مستەفا کازکی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا لە باکووری عێراق گوتی ، ھەڵوێستی فەرمیی لاواز وایکردووە وڵات ببێت بە گۆڕەپانێک بۆ پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و دەستدرێژکاریی . 

بزووتنەوەی نوجەبا لە ھێزەکانی تورکیا و حکومەتی ئەم وڵاتەی ویست بەر لەوەی کە دەست بدەنە وەھا کاربە حیساباتی خۆیان پێداچوونەوە بکەن . 

ئەرتەشی تورکیا ھەڵمەتێکی ھێرشبەرانەی ناسراو بە چنگی ھەڵۆی 2  لە سەرلەبەیانیی چوارشەممەوە لە دەڤەری گارە ی پارێزگەی دھۆک دەستپێکردووە . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵوێستێکی فەرمییان لەمبارەوە نیشان نەداوە . 

342/