به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاژێر 12 ی شەوی رابردوو بازاڕی کۆنی مەهاباد بە هۆکارێکی نادیار لە ئاگردا سووتا و دوای سێ کاژێر هەوڵی ئاگرکوژینەوەکان ، ئاگرەکە دامرکا بەڵام چوار کەس بریندار بوون کە دوو کەسیان لە هێزەکانی ئاگر کوژاندنەوەن .
دەگوترێ سەتی 30 ی بازاڕەکە لە ئاگردا سووتاوە .
لێکۆڵینەوە بو دەرخستنی هۆکاری ئەم ئاگر کەوتنەوە دەستپێبووە .
بازاڕی کۆنی مەهاباد 500 دوکانی هەیە و تێیدا شمەکی نێوماڵ و پۆشاک بە تایبەت لە جۆری بیانی دەفرۆشرێ .
342/