١٢ شوبات ٢٠٢١ - ١٤:٠٤
وردەکارییەکانی نامەی ستراتێژیکی ڕێبەری شۆڕش بۆ پووتین

ڕاویژکاری سەرۆکی پەرلەمان لە کاروباری نێونەتەوەیی لە سەر نامەی ستراتیژیکی ڕێبەری شۆڕش بۆ پووتین هەندێ ڕوونکردنەوەی دەرخست.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حسێن ئەمیرعەبدۆڵاهیان لە یاداشتێکدا وێڕای ئاماژە بە نامەی ڕێبەری شۆڕش بۆ پووتین، وتی: ڕێبەری شۆڕش داکۆکی دەکات کە لە سیاسەتی دەرەکیدا دەبێ هاوسەنگی بپارێزین واتا سیاسەتی نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژاوایی بۆ پاراستنی سەربەخۆیی وڵات لە بەرچاو بگرین.

ئەو زیادی کرد: بێ گومان هەڵبژاردنی کاتی ئەم سەفەرە بە هۆی گۆڕانەکانی کۆشکی سپی بووە و ئەم پەیامە بە هاودەنگەکانی ئێران ئەدات کە لەمە زیاتر چاوەڕێی بڕیاری کۆشکی سپی نابین.

ئەمیرعەبدۆڵاهیان ڕوونی کردەوە: سەرۆکی دومای ڕووسیا  وەکوو نوێنەری پووتین نامەی رێبەری ئێرانی وەرگرت و ڕادەستی پووتینی کرد. ئێمە تێگەیشتین پووتین پەیامەکەی خوێندۆتەوە و بەڕاستی سەرنجی داوە.

ناوبراو وتشی: پەیامی ڕێبەری شۆڕش هەندی خاڵی ورد و گرینگی تێدا بوو کە بە بۆنەی هاوکارییە نوێیە نێونەتەوەییەکان بۆ ڕووسەکان گرینگ بوو.