٧ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٤٦
ئامانجی سەفەرەکەی فواد حسێن بۆ تاران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئامانجی سەفەری ئەم دواییانەی شاندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ تاران وتی: ئەم سەفەرە لە پێناو سیاسەتی هاوسەنگی لە ناوچە ئەنجام بووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی میدل ئیست نیوز، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئامانجی سەردانی شاندی عێراقی بۆ ئێران ڕوون کردنەوەی داوە.

ئەلسەحاف لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی "ناوەندی هەواڵی نەتەوەیی" عێراق داکۆکی کرد کە ئەم سەفەرە شاردراوە و لە ناکاو نەبووە بەڵکوو پێشتر لە گەڵ تاران هاوئاهەنگی بۆ کرابوو و ئەم سەفەرە لە پێناو سیاسەتی هاوسەنگی لە ناوچە ئەنجام بووە.

ئەو داکۆکی کرد: شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و بە بەشداری رائێد ئەلجووحی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سالم ئەلجەبەلی سەرۆکی بانکی تیجارەتی عێراق و چەن دیپلۆماتیتر سەردانی تارانیان کرد و لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و سکرێتری شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆک پارلەمان چاوپێکەوتنیان کرد.

ناوبراو وتیشی: لەم سەفەرەدا داوبسەتی ئابوری و بازرگانی و هاوکاری دوو وڵات لە مەڕ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریست لێک درایەوە و ئەم سەفەرە لە پێناو هاوئاهەنگی نێوان دوو وڵات و هەوڵی عیراق بۆ پێک هێنانی هاوسەنگی لە ناوچەکە بووە.