٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٤٧
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرین

سەرچاوە میدیاییەکان لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژ کراو لە شاری عەفرینی سووریا هەواڵ ئەدەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی سانا، ئەمڕۆ شەمە لە دەڤەری پارێزگای حەلەبی سووریا تەقینەوەیەک ڕووی داوە. ئەم ڕووداوە بە هۆی تەقینەوەی سەیارەیەکی بۆمبڕێژ کراو لە شاری عەفرینی سووریا لە دەڤەری پارێزگای حەلەب بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وتراوە کە ئەم ئۆتۆمبیلە لە شوێنێک کە تایبەت بە جێگیربوونی گرووپە چەکدارەکانی پێوەندیدار بە تورکیا بووە، تەقیوەتەوە. تا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە خەسارەکانی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە. 
هەندێ سەرچاوەش ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەی سەیارەی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرین، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتۆتەوە بەڵام میدیا فەرمییەکان تا ئێستا ئەم هەواڵەیان پەسند نەکردووە. تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە.