به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر لە وڵام بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بلینکەن ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵوەشاندەوە و گواستنەوەی مادەی خواردەمەنی و دەرمانیی بۆ ئێران ڕاگرت.
وتیشی: ئێران لە بەرانبەردا و بە درێژایی ئەم کارەساتە دزێوە، پایبەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو .
ئەوەشی وت کە ئێستا دەبێ چ کەسێک یەکەم هەنگاو هەڵگرێت؟ هەرگیز شکستی زۆرینەی ترامپ لە بیر مەکەن.