٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٩:٥٤
کازمی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنیی عێراقی دوورخستەوە

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاریدا پێنج به‌رپرسی باڵای ئه‌منی له‌كاره‌كانیان دووربخاته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان پلەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەبوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق لە زنجێرەیەك تویتدا بڵاویكردەوە، مسته‌فا كازمی  فه‌رمانی بۆ گۆڕین و دورخستنه‌وه‌ی چەندفەرماندە و بەرپرسێك دەركردووە.

یەكەم: دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن عامر سه‌دام‌ بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری و راسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئەوپۆستە.

دووەم: دورخستنەوەی ئەبوعەلی بەسری لەبەرێوەبەری گشتی هەواڵگری و تیرۆر لەوەزارەتی ناوخۆ و راسپاردنی حەمید شەتری.

سێیەم: گواستنه‌وه‌ی فه‌ریق قه‌یس محه‌مه‌داوی فه‌رمانده‌ی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری وراسپاردنی لیوار روكن ئەحمەد

چوارم: دورخستنه‌وه‌ی فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات له‌ پۆستی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی و راسپاردنی فه‌ریق روكن رائد شاكر جه‌وده‌ت.

پێنجەم :دورخستنه‌وه‌ی لیوا باسم مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنه‌كانه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ ‌دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی لەبه‌غدا روویدا كەبەهۆیەوە 32 كه‌س كوژران و 110 كه‌سیش بریندار بوون.