به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هەفتەی ڕابردوو دەوڵەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی بە پێکهێنانی هێزی هاوبەش بۆ چاوەدێری بەسەر ریرەوە سنوورییەکان و رێگری لە یاساشکێنی لە سنوورەکان ئەرکدار کرد.
لە ئەو بارەوە سەرهەنگ بابەکر فەقێ بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە ئەنجامی کارە سەرەتاییەکانی ئەو ئەرکە بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و هێزی پێشمەرگە هەواڵی دا.
ناوبراو زیادی کرد کە ئەو هێزە دوای پێکهاتن، لە هەموو ڕێڕەوە سنوورییەکانی هەرێم بە مەبەستی چاوەدێری بە سەر ئیدارەی کاروبارەکان و رێگری لە یاسا شکێنی و قاچاخ جێگیر دەبن و ئەرکی کۆنترۆڵ کردنی هەموو سنوورییەکانیان لە ئەستۆ دەبێت.