به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پاش داگیرکردنی ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە لە بەهاری 2018، چەندین راپورت سەبارەت بە ئەنجامی کارهایەک دژی مافی مرۆڤ لە هەمبەر دانیشتوان و ژینگەی ناوچەکە ڕاگەیندراوە.
ئیبراهیم ئیبراهیم ڕۆژنامەنوسی خەڵکی عەفرین لە بەشێک لە راپورتەکەی خۆیدا ئەم باسەی لێک داوەتەوە.
ئەو نووسیویەتی لە ماوەی سێ ساڵئ رابردوو، چەکدارانی سووری بە پشتیوانی تورکیا مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە و بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بەرانبەر ئەو کارانە، تورکیای بوێرتر کردووە تا بە شێوەی ئاسایی درێژە بە دەسدرێژی، مرۆڤ دزی، بڕینی دارە زەیتوونەکان، ئاگردانی مەزراکان و دزینی ئاسەوارە کەونارەکانی ئەو شارە بدات.
ساڵی 2015 بابەتی دزینی ئەندامانی جەستە
ئەم ڕۆژنامەنوسە لە بەشێکیتری ڕاپورتەکەیدا باسی شتێک دەکات کە کەمتر لێکدراوەتەوە. ساڵی 2015 ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕایگەیاند: لە ڕووداوی تەقینەوەی بومب لە شاری گرێ سپیدا، ژمارەیەک زامدار بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە بەڵام هیچیان زیندوو نەگەڕانەوە. یەکێک لەوانە تەنیا دەستی زامدار بوو بەڵام تەرمەکەی گەڕایەوە.
هەر ئەو کاتە ئەم چاودێرەی مافی مرۆڤ لە راپۆرتی خۆیدا باسی دزین و قاچاخی ئەندامی نەخۆشەکانی کرد و داوای لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی تورکیا کرد پێوشوێنی ئەم بابەتە بگرن.
ئیبراهیم لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویە دزی ئەندامانی جەستەی دانیشتوانی عەفرین چەندین جار راگەیندراوە بە تایبەت پاش تەقینەوەی بۆمب.
ئەو شەش نموونەی دزی ئەندامانی جەستەی لە راپۆرتەکەیدا هێناوە کە تەنیا بە بۆنەی نەخۆشییەکی ئاسایی چوونەتە نەخۆشخانە بەڵام نەگەڕاونەتەوە.
ئەم ڕۆژنامەنووسە پێی وایە هەم هیزەکانی تورکیا و هەم پشتیوانە سوورییەکانیان لەم کارەدا هاودەستن.