به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە گیزموچانیا، ئێڵ جی دیسیپلی خەریکە پەنێلە "ئو ئێڵ ئی دی" یەکانی خۆی پەرە پێدەدات و دەیەوێت کارایی ئەو ئامیرە بۆ لایەنگرەکانی زیاتر بکاتەوە.
هەر لەو پێوەندیەدا ئەو کۆمپانیا کۆریاییە لە پیشاندەری ڕوون بە کانسپتی Smart Bed ڕوونوێنی کردووە. لە ئەو گەڵاڵە سەرەتاییەدا پیشاندەرێکی روونی 55 ئینچی وەکوو تەلەڤیزیۆن بەکار دێت و کاتێک خامۆشە، شەفافە و نادیار دەبێت.
گەڵاڵەی سەرەتایی Bed Smart ی ئێل جی بریتیە لە پیشاندەری ئو ئێڵ ئی دی کە لە میچی پێخەف یا هەر شوێنێکی دیکە دادەنرێت و بە دانانی دەست لەسەر کلیلێک دەزگاکە دەبێتە پیشاندەرێکی شەفاف.
یەکێک لە شوێنەکانی دیکە کە ئەگەری هەیە ئەو جۆرە پیشاندەرە دابنرێت لە ڕێستۆرانتەکانە کە کڕیارەکان بتوانن بە ئەو ئامێرە ڕەوتی چێ کردنی خۆراکەکەیان ببینن.