٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٥٨
ڤایرۆسی گۆڕدراوی کۆرۆنا لە ئێران نەبینراوە

وەزیری توندروستی ئێران وتی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێک لە ڤایرۆسی گۆڕدراوی کۆرۆنا لە ئێران نەبینراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سەعید نمەکی وەزیری توندروستی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند: سەبارەت بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا کە لە بریتانیا بینراوە، هەر دوای دەستخستنی هەواڵەکە کە بە دواخستنێکی دوو مانگە ڕایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانمان لە و بۆ بریتانیا قەدەغە کرد. ئەو موسافرانەش کە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە بریتانیاوە دێن هەر کۆنترۆڵ دەکرێن.

ناوبراو سەبارەت بە  پێکوتەی کۆرۆناش وتی: بۆ هاوردە کردنی پێکوتەکە ئامادەییمان هەیە و بەزوویی دابینی دەکەین و هیچ کێشەیەک لەو بارەوە نییە.

342/