٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٠٢
فەرماندەی سێنتکام لە کاتی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، لەوێ بووە

دەوترێت فەرماندەی سێنتکام، کاتێک کە هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە ئەو باڵوێزخانە بووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  هەندێک سەرچاوە رایانگەیاندووە کە ژنراڵ کێنت مەکنزی فەرماندەی لێژنەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام کاتێک کە هیرشی مووشەکی کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بگدا، لە ئەو باڵوێزخانە بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە قودسی عەرەبی لە دیداری ژنراڵ مەکنزی لەگەڵ عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق هەواڵی داوە. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا شەوی ڕابردوو بە هاوەن هێرشی کرایە سەر.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەو پێوەندییەدا بەیاننامەیەکی دەکردووە کە تێیدا هاتووە: ئەو هاوەنانە کە بەرەو ناوچەی سەوز هاوێژراون، بە سیستەمی بەرگری باڵوێزخانە شکێندراون و خەسارێکی کەم بەر بینای باڵوێزخانە کەوتووە بەڵام خەساری گیانی نەبووە.

ئەو بەیاننامە زیادی دەکات: ڕاپۆرتگەلێک لەسەر خەسار بە ناوچەی دەڤەری نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا و ئەگەری بریندار بوونی هەندێک هاووڵاتیانی عێراقمان پێگەییشتووە.

342/