٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٢٣
پارتی هەندێ لایەنی سیاسی عێراق بە پیلانگێڕی دژی هەرێم تۆمەتبار دەکات

ئەندامێکی باڵای پارتی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای سلێمانی جیاواز لە خۆپیشاندانەکانی عێراق دەزانێت و پێی وایە کە لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا دژی هەرێم پیلان دەگێڕن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عیماد باجلان، لەو بارەوە وتی: خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو عێراق جیاوازە. چونکوو ئەوان ساڵی پار دژ بە گەندەڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری، بڵاو بوونەوەی چەک لە نێوان هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان کرد.

باجلان زیادی کرد: بەڵام خۆپیشاندانەکانی سلێمانی، لە ناڕازایەتی بە پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران بەڕێوە دەچێت و دەوڵەتی ناوەندی عێراقیش بەهۆی پێنەدانی بودجە بە هەرێم لەو بارەوە بەرپرسیارە.

ئەندامی باڵای پارتی هەروەها وتی: هێزە سیاسییەکان لە بەغدا، پیلانیان لە دژی هەرێمی کوردستان گێڕاوە و پەرلەمانتارەکانی عێراقیش لە ئەو دۆخە خۆشحاڵن. چونکوو یاسا قەرزنەدانی دەوڵەت، بودجەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە.