به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ قادر قادری شاعێر و نووسەری مەهابادی دوێنێ سێهەمی سەرماوەز لە تەمەنی ٨٨ ساڵەیی بەهۆی نەخۆشی کۆشی دوایی کرد و بە بەشداری ژمارەیەک لە شاعێر و ئەدیب و هونەرمەندانی ئەو شارە و خزمەکانی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بەخاک سپیردرا.
شاعێر و وەرگێری مەهابادی لە ساڵی ١٣٣٧ بە مۆڵەتی کارنسای ماف وەکوو مامۆستا لە پەروەردە و بارهێنان وەرگیرا و لە پاڵ وانە وتنەوە کاری نووسین و وەرگێرانیشی ئەنجام دەدا.
لە بەرهەمەکانی ناوبراو دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر " هەژارنامە"، " باخچەی بەهەشت" ، " ئاڵە کۆک"، "چوار چیرۆک"، "دایە مەمدە بە گورگێ"، شرۆڤەی دوو سوورە لە قورئان بە شێوەی شێعر، "گەنیجینەی هیوا" و " گروکاش".
ئەو شاعێر و وەرگێرە مەهابدییە جگە لە نووسین لە بواری چپ و بڵاو کردنەوەش چالاکی هەبوو و بە دامەزراندنی بڵاوگەی " هیوا" مۆڵەتی چاپی دەیان کتێبی بە زمانی کوردی و فارسی وەرگرتبوو.
342/