٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٥:٠٥
بایدن لە سەرکەوتنی کۆتایی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا نزیک دەبێتەوە

کاندیدی دیمۆکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا چرکە بە چرکە لە سەرکەوتنی کۆتایی و گەیشتن بە کۆشکی سپی نزیک دەبێتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمەوە ژماردنی دەنگەکان لە ئەمریکا دەستی پێکردووە , ئامارەکان نیشان دەدەن کە جۆ بایدن لە پێشەوەیە.

بەڵام هێشتا چەند ویلایەت ماوە کە ژماردنی دەنگەکانی تەواو نەبووە.

تا ئێستا بایدن لە پێشەوەیە و ۱۶۴ دەنگی ئەلکتڕاڵی هەیە.

بایدن لە وتەدانەکەی شەوی ڕابردوویدا وتی: زیاتر لە ۳۰۰ دەنگی ئەلکتڕاڵ وەدەست دێنم.