٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ٠٩:٣٩
ئەمریکا شانازی بە دزینی نەوتی وڵاتانی دیکەوە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کاردانەوەی بە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دادی ئەمریکا نیشان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە وەڵام بە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دادی ئەمریکا نووسی: دزانی دەریایی کارائیب ڕاشکاوانە بە ئەوەی کە دزیویانە، شانازی دەکەن.

هەر ئەو جۆرە لە پێشتریش وتوومانە: ئەو وەجبەیە هی ئێمە نەبووە. بەڵام لە هەر حاڵدا نەوتی کەسێکی دیکە دزراوە. هیچ وڵاتێک شانازی بە دزیەوە ناکات.

بۆ ڕژێمی ئەمریکا: بە پێچەوانەی پاگەندەکانتان ئامێری گوشاری ئێوە لە سەرمان ڕۆژ دوای ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەبارەت بە بژاردەکانی ئێمە پێچەوانەیە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە ١.١ ملیۆن بەرمیل لە ئەو نەوتەی کە لە ئاوە ئازادەکان ڕایگرتبوو، فرۆشتووە.