٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٨:٣٤
هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سەڵەی کرماشان دەسیپێکرد

فەرمانداری شاری سەلاس باوەجانی لە دەسپێکی هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری شێخ سڵە لە ڕۆژی رابردووەوە هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ یەدوڵڵا شوکر، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگییە ئەنجام دراوەکان و بە پێی بڕیاری پێشوو لە ڕۆژی ڕابردووەوە هاوردە کردنی کاڵا لەلایەن بازرگانەکانەوە لە سنووری شێخ سڵە دەستی پێکردووە.

ناوبراو زیادی کرد: کاڵا هاوردە کراوەکان ئێستا لە گومڕوکی سنووریدان و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە ئیدارەی و یاساییەکان ئازاد دەکرێن.

ناوبراو وتی: سنوورنشینەکان خاوەن حەوت هەزار و ٥٠٠ کارتی چالاکن کە دەتوانن بە هاوردە کردنی کاڵا مانگانە بڕی ٧٠٠ هەزار تمەن داهاتیان هەبێت.

342/