٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:٥١
زانیاری نوێ سەبارەت بە بنکەی سەربازی تورکیا لە موسڵ

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی جەختی کرد کە هێزەکانی تورکیا ئێستاش کە بنکەیەکی سەربازی لە کێوی بەعشیقە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ جێگیرن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، غەیاس سورچی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشطمانی لەو بارەوە وتی: ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە بنکەی بەعشیقە ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کەس دەخەمڵێن کە لە مەودای ١٢ کیلۆمەتری شاری موسڵ جێگیر کراون.

سورچی زیادی کرد: بەهۆی ڕووداوە سەربازییەکانی ئەم دواییە بۆ سوپای تورکیا و درێژەی بوردمانی ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستان، یارمەتی سەربازی و خۆراک بۆ ئەو بنکە لە رێگای ئاسمانییەوە دەگوازرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: لە ڕابردوودا هێزە سەربازییەکان بەرەو دهۆک و زاخۆ دەڕۆشتن. بەڵام ئێستا نیگەرانن نەوەکا هێرشیان بکرێتە سەر. هەر بۆیە ئێستا یارمەتییەکان لە ڕێگای کۆپتەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو بنکە.

342/