٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٠١
قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران ٣١ هەزار کەسی تێپەراند

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ٣٢٢ کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە   ٣٢٢  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٣١هەزار و ٣٤ کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا    ٥٠٣٩  کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ٥٣٩هەزار و  ٦٧٠ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا ٤٣٤ هەزار و  ٦٧٦نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/