به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی نەتەوەیی ئەفغانستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە تاران.
سەرکونسوڵگەری ئێران لە جەلال ئابادی ئەفغانستان ئامانجی ئەو سەفەرەی تۆکمە کردنەوەی ناوچەیی ڕەوتی ئاشتی ڕاگەیاندووە.
عەبدوڵلا عەبدوڵڵا بڕیارە لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیس و وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگۆ بکات.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕو یەکشەمە عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لە گەڵ زەریف دیداری کرد.