به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: داوام له مستهفا کازمی کرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاسایی، بەرامبەر ئەنجامدەرانی سوتاندنی بارهگای پارتی له بهغدا بگرنهبهر.
مەسرور بارزانی له پهیامێکدا رایگهیاند: "بێ ڕێزیکردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سوتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا."
سهرۆکی حکومهت دهشڵێت: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داواملێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر. "