به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، عماد باجلان لەو بارەوە وتی: بڕیاری دوور کەوتنەوەی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا هەنگاوێکی باش و گرینگ بوو کە لەلایەن ئۆپراسیۆنی هاوبەشەوە گیرا کە بەستێن بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە هەموو ناوچەکان لەوانە مەندەلی تا مەخموور لەوانە دەشتی نەینەوا خۆش دەکات تا ئاسایشی ئەو ناوچەگەلە بە تواوەتی دابین ببێت.
باجلان زیادی کرد: کشانەوەی حەشدی شەعبی بۆشایی ئاسایش دروست ناکات چونکوو سوپای عێراق و پێشمەرگە جێیان دەگرنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێریش وتی: لەشکەری ٣٠ بەرپرسی پاراستنی ناوچەکە بووە و بە پێی بەڵگەکان دەرکەوت کە خۆی هۆکاری هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر نەبووە بەڵام نەیشتوانیوە هۆکارەکانی ئەو هێرشەش بدۆزێتەوە. چونکوو ناوچەی هاویشتنی ئەو مووشەکانە، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو لەشکرە بووە.