٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٥٠
عەبدوڵاهیان: پاراستنی سنوورەکان هێڵی سووری ئێرانە

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی پاراستنی ئاسایشی تەواوی سنوورەکانی ئێرانی گرینگترین یەکمایەتی دەسەڵاتی ئێران وەسف کرد و داوای ڕاگرتنی شەڕی قەرەباغی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی  لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر خاونایەتی ئازەربایجان بەسەر قەرەباغ جەختی کرد و داوای ڕاگرتنی بەپەلەی ئەو شەڕەی کرد.

ناوبراو لە دەقی پەیامەکەیدا نووسیویە کە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر خاونایەتی ئازەربایجان بەسەر خاکی قەرەباغ جەختی هەیە. ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاک، ڕاگرتنی شەڕ و گفتوگۆی سیاسی ڕێکاری سەرەکییە. بەردەوام بوونی شەڕ و ئامادەبوونی تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە ناوچەی قەرەباغ، هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشە. پاراستنی ئاسایشی سەرجەم سنوورەکانی ئیران یەکامیەتی ئێمەیە و لەو بوارەشەوە کۆ لەکەس ناکەین.

342/