٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٠٤
خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان

خۆپیشاندانى مامۆستایان لە سلێمانى و چەند شارو شارۆچکەیەکى کوردستان بەڕێوە چوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ لەگەڵ لێدانى یەکەم زەنگی دەستپێکردنى خوێندنى ئەمساڵ لە سلێمانى و گەرمیان و هەڵەبجەو راپەڕین و قەڵادزێ خۆپیشاندانى مامۆستایان دەستیپێکرد و مامۆستایان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.

مامۆستایان چەندین دروشم و داواکاریان بەرزکردوەتەوەو تیایدا ئاماژە بە دوو خاڵى سەرەکى دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن ئەویش پێدانى مووچەیە ٣٠ رۆژ جارێک و بەبێ بڕینی مووچەکانیان هەروەها هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى ئۆنلاین لە ناوەندەکانى خوێندندا.

مامۆستایان جەخت دەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن و بەردەوام دەبن لە بایکۆت.