٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٢٧
پرسی ناڤۆکی ئێران ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەفتا و پێنجەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوووەکان ویڕای جەخت لەسەر چارەسەری پرسی ناڤۆکی ئێران لە ڕێگای گفتوگۆوە ڕایگەیاند: پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ چاکسازی تێدا بکرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ سێشەممە لە لێدوانێکدا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە هەفتا و پێنجەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەبێ لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێداچوونەوە بکرێت و خێرا چاکسازی گشتی دەست پێبکەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کرد: پرسی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆ و لە ڕێگای دیپلۆماتیک و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان چارەسەر بکرێت.

342/