به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 166 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 24 هەزار و 118 کەس.ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2845 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 419 هەزار و 43 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 357 هەزار و 632 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.