١٧ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:١٩
413 هەزار و 149 هاووڵاتی ئێرانی تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 176 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 176 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  23 هەزار و  808 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2815  کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  413 هەزار و  149 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  353  هەزار و 848  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/