به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2152 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا 388 هەزار و 810 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە 117 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا 22 هەزار و 410 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 335 هەزار و572 کەس ڕاگەیاند.
وتیشی: باری تەندروستی 3733 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.