١ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٤٤
ئەمریکا تیرۆریست و پشتیوانی تیرۆریستەکانە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران جەختی کرد کە ئەمریکا تیرۆریستە و لایەنگر و پاڵپشتی تیرۆریستەکانیشە.

ئایەتوڵا ڕەئیسی لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕووداوی تیرۆریستی ساڵی ۶۰ لە ئێران و شەهادتی شەهید ڕەجایی و باهونەر, ڕەخنەی لە ئەورووپا و ئەمریکا گرت بە بۆنەی داڵدە دانی تیرۆریستان و دەستوپەیوەندەکانی مونافقین.

وتیشی: ئەنریکا هەم داڵدەی بکوژی ۱۷ هەزار کەس لە بەرپرسان و خەڵکی ئێرانی داوە و هەم خۆی دەوڵەتێکی تیرۆریستە و بەە ڕاشکاوی دەڵێت کە سەردار سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی شەهید کردووە لە حاڵێکدا کە ئەو میوانی وڵاتی عێراق بوو.

جەختیشی کرد کە پێوشوێنی دۆسیەی تیرۆری سەردار سولەیمانی دەگرین و دەبێ ئەمریکا ناوچەکە بەجێبێڵێت.

342/