به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەندامێکی وەفدەکەی هەسەدە دەڵێت ئامانجی سەردانەکەیان بۆ رێگرتنە له‌هه‌وڵی دابه‌شکردنی سووریا و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی حکومەتێکی نوێ.
سیهانۆک دیبۆ، ئه‌ندامی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموکرات بە هاوار نیوز-ی وتووە: لەسەردانەکەیان بۆ روسیا یاداشتێکی لێکتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ حزبی ئیراده‌ی گه‌ل واژۆ کردووه و چاویشیان به‌وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا که‌وتووه.
ئاماژەی بەوەشداوە، وهفدەکەیان رۆژی 27ی ئاب له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌یشته شاری مۆسکۆ و پێکهاتوون لە ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکردن له ئیدارەی خۆسه‌ر، حیکمه‌ت حه‌بیب، جێگری سەرۆکی ئیدارەی خۆسەر، سه‌نحاریب به‌رسوم، سه‌رۆکی یه‌کێتیی سریانی و سیهانۆک دیبۆ نوێنه‌ری مسد له میسر.