٣١ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٤٣
ئاسایشی وڵات قەرزداری ئامادەیی و وشیاریی هێزی ئاسمانیە

ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی ڕۆژی پەددافەندی ئاسمانی پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران لە پەیامێکدا وتیان: ئاسایشی وڵات قەرزداری ئامادەیی و وشیاریی پەدافەندی ئاسمانییە.

سەردار محەمەد شیرازی بەرپرسی نووسینگەی فەرماندەی باڵای هێزەکان لە پەیوەندی لە گەڵ ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد , فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەش پەیامی ئایەتوڵا خامنەیی پێ ڕاگەیاند.

ئایەتوڵا خامنەیی ئەوەشی وتووە کە خەڵکی ئێران ئەمەکناسانە سپاسی هەوڵ و ماندوو بوونی هێزی پەدافەندی ئاسمانیی دەکەن.