٢٢ ئاب ٢٠٢٠ - ١١:٠٥
پەکەکە ئۆتۆمبێلێکی تورکیای لە برادۆست پێکا/ کوژرانی 10 سەرباز

هەندێ میدیای کوردی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار گێراویانەتەوە کە لە ناوچەی برادۆست، پەکەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تورکیای کردە ئامانج و زیاتر لە 10 سەربازی تورکیا کوژران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ خەندان نووسی:  ئەمڕۆ لە کاتێکدا سەربازانی سوپای تورکیا لە گەروی دایلا لە ناوچەی برادۆست سەرقاڵی دانانی بنکەی سەربازی بون، لەلایەن پەکەکەوە ئۆتۆمبێلێکیان کراوەتە ئامانج و زیاتر لە 10 سەرباز کوژراون.

 دوای کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەی تورکیا، تورکیا بۆردومانی ناوچەکەی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستپێکردوە و دواتر لەرێگەی ژمارەیەک هێلیکۆپتەرەوە تەرمی کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ لە گوندی شاپانی سەر بە ناحیەی سیدەکان، سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکیان کردوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی ناوچەکە کە پێشمەرگەیە برینداربوە و لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەزای مێرگەسور.

 شەوی رابردو، سوپای تورکیا دەیان سەربازی لەرێگەی زیاتر لە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە گواستوەتەوە بۆ ناوچەی برادۆست.