١٦ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤٦
ڕێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل بۆ داهاتووی ئەمریکا مەترسیدارە

سوپای پاسداران لە بەیانییەکدا پێوەندی ئیمارات و ئیسرائیلی ئیدانە کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سوپای پاسداران لە بەیانییەکدا پێوەندی ئەم دوو وڵاتەی ئیدانە کرد و داکۆکی کردووە: ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بۆ نەتەوەی ئیسلام وەکوو خەنجەرێکی ژەهراوییە و داهاتوویەکی مەترسیدار چاوەڕێی لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتنە دەکات.

 لەم بەیانییەدا داکۆکی کراوەتە سەر ئەوە کە ئەم کارە نەک تەنیا بەرژەوەندی ئیسرائیل دابین ناکات، بەڵکوو ئاواتی ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ پووچەڵ دەکاتەوە و داهاتوویەکی نالەبار بۆ ئەمریکا و پشتیوانانی پێک دێنێت.

هەروەها ئەم کارە بە پیلانێک بۆ داگیرکردنی ئیمارات لە لایەن ئیسرائیل باسی لە سەر کراوە و نووسراوە: خەیانەتی ئاشکرای ئەمارات بە ئارمانجی یەکگرتووی ئیسلام، بۆتە هۆی کینە و نەفرەت لەبەرانبەر ڕێبەرانی ئەم وڵاتە.

هەروەها لەم بەیانییەدا پێشنیاری پێداچوونەوە بۆ ئەم پیلانە کراوە و نووسراوە: ڕێبەرانی ئەمارات دەبێ چاوەڕێی کاردانەوەی توندی خەڵکی فلستین بن.